هه‌ندێك له لێكۆلینه‌وه زانستیه‌كان و وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان ئه‌و ئه‌گه‌ره‌یان پێشبینی كرد كه‌وا ده‌ریای سوور له‌وانه‌یه بگۆرێ بۆ زه‌ریا هه‌روه‌ك زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی، به‌وه‌ش به زه‌ریای هیندی و ده‌ریای عه‌ره‌ب ده‌به‌سترێته‌وه. زاناكانی به‌ریتانیا ئه‌و گۆرانكاریانه‌یان هه‌ست پێكرد ئه‌ویش له‌ناوچه‌ی گه‌رووی باب المندب كاتێك ده‌ریا 8 مه‌تر كشاوه به‌ره‌و ووشكانی له شوێنی یه‌كتربڕینی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا و دورگه‌ی عه‌ره‌ب. هه‌ندێك له جیۆلۆجیه‌كانی به‌ریتانیا ده‌لێن كه‌وا ئه‌م روداوه هه‌روه‌ك ئه‌و لێك جیابوونه‌وه‌ی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باكوور و باشوور له‌گه‌ڵ كیشوه‌ری ئۆراسیا ( ئه‌وروپا و ئاسیا) ده‌بیًت كه ئێستا زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی لێ پێك هاتوه. وه‌له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و زانایانه ره‌تیان كرده‌وه كه ماوه‌یه‌ك یان كاتێك بۆ ئه‌م گۆرانكاریه دابنێن به‌لام ئه‌وه‌یان دوپات كرده‌وه كه وشكانی له رۆژهه‌لات و رۆژئاوای ده‌ریای سوور به‌دی كراوه. ئه‌وه‌ی لێره به‌رپرسه له‌و گۆڕانكاریه بریتیه له‌و داڕمانانه‌ی كه له ژێر زه‌وی رووده‌دات. وه پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه‌وا چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی گڕكان روبدات له‌و ناوچه‌یه.